هەواڵەکان

گەنجێکی مەریوانی لە ناو ئیدارەی ” بنیاد شهید” ئاگری لەخۆیی بەردا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەیانی 24 بەهمەن گەنجێکی مەریوانی بەناوی ئاراس کە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و مناڵێکیشی هەیە، دەچێتە ئیدارەی “بنیاد شهید”ی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئار لە جەستەی خۆیی بەردەدات، ناوزراو لە ماڵباتانی سەرژبەو ئیدارەییە.

بەپێی هەواڵەکان و گوزڵرشتی ناوەندی هەواڵی فرات، ناوبراو بە هۆیی بێکاری و فەقیری داویی لەو ناوەندە کردوە وامی پێ بدەن،کە داخوازیەکەی چەندین جار رەت کراوەتەوە.
دوایی ئەوەی ناوبراو خۆیی ئاگر دەدات، کارمەندانی ئەو ناوەندە هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن و دوایی رەوانەی نەحۆشخانەی دەکەن، ئێستا ناوبراو لەژێر چاودێری پزشکی دایە. رێژەی سوتان و بڕینەکانی قووڵ ڕاگەیاندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

کوژرانی سەربازێکی کورد لە شاری مەریوان

دەستبەسەری، ئەشکەنجە و تاڵانی کەلووپەلی کۆڵبەران لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

دۆخی قەیراناوی ژن و مێردێک ڕۆژنامەوان لە کامپی دیپۆرتی ئادێرنە