مەترسی سێداره بۆ دو زیندانی کورد لە کرماشان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چەن ڕۆژ لەمەو پێش،دوو زیندانی کورد کە لە گرتوخانەی دیزڵ‌ئابادی کرماشان لە روژهەڵاتی کوردستان لە زینداندان، راگوێزی بەندی تاکەکەسی کراون، کە حوکمی ئێعدامیان جێبەجێ بکرێت.
ئەو دوو گیراوە کوردە بە ناوەکانی “محەمەد کەریم عەزیزپەنا، ٤٣ ساڵ تەمەن و حەمیدرەزا رێباز، ٣٥ ساڵ تەمەن” کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادەهۆشبەرەکان سزای ئیعدامیان بە سەردا سەپاوە و کۆماری ئیسلامی ئێران و ناوەندەکانی بەرپرسی بابەتی ئێعدامی ئەو حکومەتە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە، ئەو دوو کەسەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواستۆتەوە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە قەرار وابووە دوای ۲۲بەهمن ئەو دو کەسە لەسێدارە بدرێن. تا ئێستا هیچ زانیارێک لە سەر چارەنووسی ئەو دوو کەست ڕانەگەیاندراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان