درێژەی پڕکردنەوەی چاڵاوەکانی ئاوی کشتووکاڵی وەرزێران وگواستنەوەی ئاوەکانی بۆکان بۆ پارێزگاکانی دراوسێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوەی ئاوی شاری بۆکان هەواڵی پڕکردنەوەی ٤۳چای ئاوی ئاوداشتنی کشتووکاڵی نافەرمی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی هەواڵەکە واهاتووە کەزەرغام گوزلی لهووتووێژ لەگەڵ پێوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای ئاوی ناوچەیی پارێزگای ورمێ: لەهەمبەر سەرپەرشتی، چاودێری ورد وجێبەجێکردنی گەڵاڵەی زیندووکردنەوە وهاوسەنگی پێدان، ٤۳دانە چاڵاوی ئاوداشتنی نایاسایی لەدەورووبەری شاری بۆکان بەهاریکاری بەرپرسانی قەزایی وئینتزامی پڕکرایەوە ولەکارایی خرا.

ناوبراو لەدرێژەدا دەڵێ هەروەها لەهەمبەر پاراستنی چۆنییەتی وچییەتی(کمی وکیفی) لەسەرچاوە ئاوییەکان وبەوەرگرتنی حوکمی قەزایی بەشێک لە داگیرکارییەکانی نایاسایی داوێن ودەورووبەری ڕووباری بۆکان ئازاد وخاوێن کراوەتەوە وچالاکی جیددی وبەردەوامی پڕکردنەوەی چاڵاوەکان وڕەوتی هەڵسووکەوتی یاسایی لەگەڵ سەرپێچکارانێک کە هەڵیان کوتاوەتە هەرێم ودەورووبەری ئاقاڕی رووبارەکان هەروەها درێژەی هەیە.

ناوبراو لەکۆتایی دا ڕایگەیاند:سەرچاوەئاوییەکانی هەنووکە بەهۆی هەڵگواستنی نایاسایی ولەڕادەبەدەرەوە کێشە وگرفتی جیددیان بۆسازبووە، کەنەک تەنیا وەک خۆی لێنایەتەوە بەڵکوو کێشە وپاشهاتی دیکەیشی لێدەکەوێتەوە.

هەرلەم پێوەندییەدا نادر قازی پوور نوێنەری دەس نیشانکراوی پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ کوتی:بێ گومان پڕکردنەوەی چاڵاوی ئاوی وەرزێران بەبیانوی زیندووکردنەوەی گۆلی ورمێ نکۆڵی وستەمێکە لەخەڵکی پارێزگای ورمێ دەکرێت، چونکوو حکوومەت مافی ئەوەی نییە بەرلەوەی پیشە وکاری جێگرەوەی دیکە بۆ وەرزێران کەچینی ڕەنجدەری کۆمەڵگان بدۆزێتەوە ،پێش بەکاری کشتووکاڵی ئەوان بگرێ.

پڕکردنەوە وناکاراکردنی چاڵاوی کشتووکاڵی لە بۆکان لەحاڵەتێکدا دێتە ئاراوە کەچەندد ڕۆژیمبەرێ کەیومەرسی دانشجوو بەرپرسی جێبەجێکاری ئاوی ناوچەیی پارێزگای ورمێ ڕاگەیاند کەلە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەڵاڵە وپڕۆگرامی ناوەندی زیندوو کردنەوەی گۆلی ورمێ وهەروەها پڕۆگرامی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیای بەرپرسایەتی سەرچاوەی ئاوی ئێران وبه پێی پرۆگرامی کات بۆداڕێژراو، ئوپۆڕاسیۆنی بەردانەوەی ئاو لەبەنداوی بۆکانەوە بە ۷۰مەتری چوارگۆش لەەمساڵدا جێبەجێ کرا.

بەکوتەی ناوبراو بەپێی ڕاگەیەندراوی کومپانیای سەرپەرشتیاری سەرچاوەکانی ئاوی ئێران، نێزیک بە ٦۰ ملوێن مەتری چوارگۆش ئاو لە بەنداوی بۆکانەوە بەمەبەستی دابین کردنی بەشێک لەپێویستییەکانی ژینگەی گولی ورمێ بەردەدرێتەوە.لەماوەی دوساڵی بەرێ دا بەردانەوەی ئاو لەوبەنداوانەی کەئامادەی بەهرەمەندین ولەدەورووبەری گولی ورمێدان بۆوێنە بەنداویبۆکان ،بەمەبەستی دابین کردنی ئاوی ژینگەیی گۆلی ورمێ چەندد جارێک جێبەجێ کراوە.

زۆرینەی چالاکانی بواری ژینگەییومەدەنی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم بڕوایەدان کە سیاسەتی دزین وتاڵان کردنی سەرچاوەکانی ئاو وکانگاکانی کوردستان بەمەبەستی هەرچی پتر برسی وهەژارکردنی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم ساڵانەی دوایدا ژیانیلەهاوڵاتیان تەنگاو کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤری کوردستان شێلگیرانە داوا لەهەموو حیزبە سیاسییە کوردییەکان،ڕێخراوەگەلی ژینگە پارێزی وچالاکانی مەدەنی دەکاتلەبەرانبەر ئەم کارەساتەژینگەییە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایی دەرببڕن وسیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پوچەڵ بکەنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە