بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کچێکی گەنجی خەڵکی شاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخواردنی حەب دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
گوڵزاری محەممەدی کچێکی ۲۷ساڵ تەمەن بەهۆی کێشە وگرفتی بنەماڵەییەوە لەشەوی هەینی ۲۲ی ڕێبەندان لەڕێگەی خواردنی حەبەوە دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
جێگەی باسە گەنجان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هەژاری،بێکاری ،نەبوونی ئازادی تاکەکەسی وبڕیاری سەربەخۆ،پیاوسالاری ونەریتە زاڵەکانی داسەپاو بەسەر کۆمەڵگا ودەسەڵاتی ئایینی لەژێرناوی نامووس وشەرەف ڕۆژانە قوربانی دەدەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


