بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەرپرسی نەخۆشخانەی(بهداری) بەندیخانەی ئەوین دۆخی تەندروستی “ئۆمێد شاهمورادی سەنەندجی” زیندانی ئەمنیەتی کە لە خواردن و دەرمان مانیگرتوە بە نالەبار دەزانێت و بەردەوامی ئەم مانگرتنە بە “مەترسیەکی گەوردە ” باس دەکات.
لە هەواڵەکەدا هاتوە کە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی بەندیخانەدا لە چاووپێکەوتن لە گەڵ “شاهمۆرادی” داخوازی کۆتایی هێنان بە مانگرتن و داوایان کردوە کە کاتیان پێبدات بۆ ئەوی لە داخوازیەکانی بکۆڵنەوە. بەڵام ئەم بەندکراوە پێداگربوە لە سەر داخوازیەکانی و بە پێی مێژوی چەواشەکارانەی کاربەدەستان تا گەیشتن بە داخوازیەکانی ، مانگرتنی خۆی درێژە پێدەدات.
ئۆمێد شاهمۆرادی بە نوسینی نامەیەکی سەر ئاوەڵا بۆ دادوەری چاودێری بەندیخانە ، بە پێداگری لە سەر کۆتایی کردنی ناوەندگەلی قەزایی لە مەلەفەکیدا ، سەرەڕای لێکۆڵینەوەی و بەدواداچوونی یاسایی و هێنانە بەرباسی کێشە پەیوەندیدارەکان بەڵام نامەکانی لە لایەن بەرپرسگەلی پەیوەندیدار تا ئێستا بێ وڵام ماوەتەوە . ناوبراو بە ئاماژە کردن بە جەور و ستەم لە هەمبەر بنەماڵەکەی بۆ نمونە بێ ڕێزی بە هاوژینەکەی لە کاتی چاووپێکەوتندا و وڵام نەدانەوە بە سکاڵای تۆمارکراو لە مەڕ ئەم بێڕێزیەدا، مانگرتن لە خواردن و دەرمانی ڕاگەیاند.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە ئۆمێد شاهمۆرادی تۆمەتبارە بە پەیوەندیگرتنی لە گەڵ وڵاتانی بێانیدا و لە جۆزاردانی ۱۳۹۱وە لە بەندیخانەی ئەوین ڕاگیراوە و بە گشتی ماوەی ۷مانگ لە ماوەی دەستبەسەری خۆی لە ژوورە تاکەکەسیەکاندا لە ژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوەدا بوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان