کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لەم بارەوە: پەرەسەندنی رێژەی زۆری دیاردەی خۆکوژی لە ناو ژنانی رۆژهەڵات بۆ رزگار بوون لە هەڵاواردنی رەگەزی، کۆمەڵایەتی، دواکەوتویی و ئایین و شەریعەتی زاڵ بەسەر کۆمەڵگا وای لێ کردوە ببێتە رەهەندی شرۆڤە و لێکۆلینەوەی کارناسان و رۆژەڤی میدیاکان.
ئاماری پەرەسەندنی رۆژ لە دوای رۆژی دیاردەی خۆکوژی کە ئاوێنەی سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ کێشە کۆمەڵایەتیەکان، ئابووری، نەبوونی دەرفەتی رەخساو و گونجاو بۆ هەلی کار و هەژاری لە کۆمەڵگای ژنانی رۆژهەڵات ئەم دیاردە قیزەونەی خوڵقاندوە.
لە ئامارەکانی رێکخراوەی پزیشکی یاسایی ئیران بۆمان دەر کەوت کە پتر لە ۵۵ لە سەدی خۆکوژیەکان زۆرینەی رێژەی لاوانی ژێری ۳۰ سال تەمەن دەگرێتەوە کە زۆرتری ئەو قیرانە لە ناو ژنان دەرئەکەوێت.
بە هۆی دوسیەی ناو ئەم ئامارانە کە دە رئەکەوێت خۆکوژی ژنان پتر لە گوند و لادێ کان زۆرتر لە شارەکانە.
دەنگۆی خۆسوتاندن لە ناو ژنانی کورد زۆرترە و یەکێکە لە توندوتیژ ترین ئاستی خۆکوژی.
بە پێ ئامارەکانی رێکخڕاوەی جیهانی تەندروستی (WHO)، ئێران بە رێژەی ۶ لە سەدی هەزار کەس لە پلەی ۵۸ جیهاندایە.
لەم راستایەدا، پارێزگای ئیلام ۲۶ لە سەدی هەزار کەس پلەی یەکەمین و پارێزگای کرماشان ۲۳ لە سەدی هەزار کەس پلەی دوهەمینی لە ئاستی ئێراندا بە خۆی دیوە.
ئەمە لە حاڵێکدا روو ئەدات کە ئەم ئامارانە، ئامارێکی دور لە واقیع هەن چونکە بە هۆی دواکەوتویی و سونەتی زاڵ بە سەر کۆمەڵگا لە ئاستی ئێڕان و هەر وەها لە ئاستی گوندەکان و شۆێنە پەراوێز خراوەکان بە هۆی پاراستنی ئابرۆ لە ژێر ناوی شەرف و ناموس، هە روها خێڵەکەی بوون و هتد تا دەگاتە هەڵاواردنی ئێتنیکی و نەتەویی و ئایینی لە لایەن سیاسەتی دارێژراوی کۆماری ئیسڵامیەوە، ئەم ئامارانە لە ئاستی واقیعدا نەگونجاو و جیگەی سەرنجە و بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرینەی ئەو ئامارانە تۆمار ناکردرێن کە بەم هۆیانەی سەرەوە دەتوانین رێژەی ئەو دیاردە زۆرتر بشوپهێنین.
لە کۆتایی ئامارەکەدا هاتووە لە مانگی رابردوو ۱۵۰ ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە خۆسوتاندن.
بە وتی: (نەسرین محەمەدی) یەکێک لە چاڵەکەوانانی ماڤی مرۆڤ لە بواری ژناندا لە رۆژهەڵاتی کوردستان باس لە وە دەکا کە زۆرینەی هۆی دیاردەی خۆکوژی ژنان دەگێرینەوە بۆ بەشی ئابووری ژنان کە لە لایەن پیاوان دابین دەکرێ.
هەر وە ها دەلێین: ژنانێک کە دەیانەویت کۆتایی بە ژیانی خۆیان بێرن بەو مانایەسە کە پەیامی خویان بە کۆمەڵگا و ماڵباتەکان بگەینن.
ژنان لەو رێگەیەدا دەیانەوێت سەرنجی گریان و ئەسرینی قەتیس بویان بە کۆمەڵگا بگەیەنن کە ئەوان لە ژێر بێعەدالەتی مەزن و ئازارێکی زۆر دان.
(ژالە شادی تەلەب) ماموستای زانکوی تاران بەگۆڤاری (سەلامەت نیوزی) گوتووە: کە لە ناوەندی تەلاق و خوکوژی رەهەندێک هەیە. بەو مانایە کە باوک و دایک و کولتوری بنەماڵە رێگری دەکا لە جیا بوونەوەی ژیانی هاوبەش کە پر لە ئازار و نەهامەتیە کە داسەپاوە بە سەر ژیانی خێزانیدا و خۆکۆژی تەنها رێگای چارە دەزانن ژنان بە سەر ئەو دیاردەدا و ئاگر لە جەستیان بەر ئەدن.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان