هەژاری و بێکاری بوو بە هۆی خۆکوشتنی شارۆمەندێکی کورد لە شاری سنە

شارۆمەندێکی کورد لە گەڕەکی «قه‌ره‌یان» شاری سنە دەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹٥هەتاوی شاڕۆمەندێکی کورد بە ناوی کاوە ۳٥ ساڵان لە دوکانەکەی خۆیدا بە پەتی‌سێدارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوتەی هاوژینی کاوە، ماوەیەک پێش ئێستا بە هۆی قەرزداری و بە پێی ئەوی کە نەیتوانیوە قەرزەکانی بداتەوە، دەستیداوەتە خۆکوشتن و تەنها هۆکاری خۆکوژی کاوە دەگەڕینێتەوە بۆ هەژاری و قەرزداری.

ڕێژەی خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و سنە لە پلەگەلی سەرەکیدا جێدەگرن، لە هەر ۱۰۰۰ کەس ۱٦ کەس خۆیان دەکوژن و ئەم ڕێژەیە لە ئاستی جۆغرافیایی ئێراندا لە هەر ۱۰۰۰ کەس ۱۲ کەس ڕاگەیاندراوە. بەزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری ئاستی خۆکوشتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاند ا لە سێبەری بێبەرپرسیایەتی، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بوە بە هۆی نیگەرانی چالاکانی مەدەنی و شارۆمەندان.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: