سەرما و سەهۆڵبەندان ژیانی کۆڵبەرێکی خستۆتە مەترسیەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کۆڵبەرێکی تەمەن ۳۰ ساڵ خەڵکی بانە کە لەنێو سارد و سڕی کوێستانەکانی ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان مابۆوە، تووشی سەرمابردووی دەبێت و ئاسەواری سەرما لەتەواوی جەستەی دیار، بە شێوەیەک کە تەواو جەستەی سەرمای بردوە.

زانیاری تەواو لە سەر شوناسی ئەو کۆڵبەرە لەبەر دەست دانیه، کەسی ئاماژە پێکراو تەمه‌ن سی ساڵان و خەڵکی بانەیە، لە ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان باس لەوە کراوە کە بەهۆی سەرما و سەهۆڵبەندان دەستی تەواو ماسیوە و بڕیارە نەشتەرگەری بۆ بکرێ.

لەچەند رۆژی ڕابردوو سرما و ڕنو گیانی چەند کۆڵبەری هەستاند و چەندین کەسیش بەسەختی بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان