بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممۆ۱۳ی ڕێبەندان تاهیرسەعیدی تەمەن ۳۸ساڵ لەزیندانی ماکۆ ئێعدام کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە ناوبراو بەتۆمەتی گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان لەساڵی ۱۳۸۹دەسبەسەرکرا و۱۱ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۱لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەماکۆ ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.

هەروەها هاتووە کە پاش سکاڵا وناڕەزایی دەربڕینی ناوبراو لەهەمبەر ئەوحوکمەی بەسەری داسەپاوە لەساڵی ۱۳۹۲دادوەری دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەماکۆ پێی کوتبوو:کەحوکمی ئێعدامەکەت هەڵدەوەشێنینەوە ودەبێت بە۲۰ساڵ زیندانی،بەڵام پاش ماوەیەک حوکمی ئێعدامەکەی لەلایەن هەمان دادوەرەوە پەسەندکرابوو.

جێگەی باسە بەپێی فەرمانەکانی بەشی جێبەجێکاری دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارلەسەرئەوەیە کەلەڕۆژانی (دهەی فجر)حوکمیئێعدامیان مەحکووم بەئێعدام جێبەجێ نەکرێ بەڵام سەرەڕای ئەو یاسایانە تاهیرسەعیدی ئێعدام کرا ولەلایەن پێگەیەنەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامەکەی پەسەند وپشتڕاست نەکراوەەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: