شارۆمەندانی “شین‌ئاوێ” لە ڕێگای میاندواو-بۆکان کۆبوونەوەیان ڕێخست‌،

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی شەممە ۱٦ڕێبەندان ، شارۆمەندانی شیناوێ دژی ناهەستیاری بەرپرسانی دایەرەی ڕێگاوبانی میاندواو ، لە ڕێگای میاندواو- بۆکان کۆبوونەوەیان ڕێخست.

خەڵکی شیناوێ کە لەم کۆبوونەوەدا بەشداریان کردبو، دەڵێن؛” ئەم ڕێگا بە هۆی ناستاندار بوونیەوە ، و نەبوونی نیشانگەلی پێویست لەم ڕێگایەدا، بۆ خەڵکی دەڤەرەکە ڕێگایەکی پڕ لە مەترسیە و هەر ساڵێک بەشێک لە خەڵکی ئەم دەڤەرە دەبن بە قۆربانی ئەم ڕێگا و گیان لە دەست دەدەن.”

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە حەوتوی ڕابردوو یەک لە دانیشتوانی ئەم گوندە بە ناوی مەجید قادری ٥۰ ساڵان کە خاوەنی چوار منداڵە و منداڵێکی ئێفلێجە لە کاتی تێپەڕین لەم ڕێگایەدا تووشی کارەسات بوو و گیانی لە دەستدا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان