هاووڵاتێکی سەردەشتی دەستبەسەرکرا

بەپێی اپۆرتێک کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، دووشەمە ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹٥ی هەتاوی هێزەکانی ئیتلاعاتی شارستانی سەردەشت بە هێرشبرنە سەر ماڵی هاووڵاتی مەولوود ئیسماعیلپور ، ناوبراو قۆڵبەست دەکەن .

لو پەیوەندییەدا هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ پشکنینی ماڵی مەولوود دەستبەسەری دەکەن و هەناردەی شوێنێکی نادیاری دەکەن .

شایانی باسە بگوترێت ، مەولوو پیرە پیاوێکی ٦٨ ساڵەیە و بە هۆی دەستبتسەرکردنی کۆڕەکەیەوە “موحەمەد ئیسماعیلپور” زۆرجاران ماڵەکەیان پشکنیوە و  بێڕێزی ئازاری بنەماڵەکەیان داوە .

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زۆربەی ئەو بنەماڵانەی کە پەیوەندییکیان بە حیزبە ئوپوزیسیونەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هەبوبێت بە تۆمەتگەلی بێبنەما دەستبەسەر و دەخرێنەبەر ئەشکەنجەو ئازار .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان