هێزە تایبەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر کرێکارانی ناڕازی کۆمپانیایی «تاران جنوب» لە کرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ هێزە تایبەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر کڕێکارانی ناڕازی کۆمپانیایی «تاران جنوب» لە پارێزگای کرماشانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر وەرنەگرتنی مافە ڕەواکانیان دەربڕی و لە کۆبوونەوەی کڕێکاران برگریان کرد.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە رۆژی ۱٥ ڕێبەندان کرێکارانی ناڕازی کۆمپانیایی «تاران جنوب» لە کرماشان بە ڕێخستنی کۆبوونەوەی ناڕەزایی لە بەرابەری ئەم کۆمپانیای داخوازی وەرگرتنی مافە ڕەواکانیان بوون کە هێزە تایبەتەکان بە هێرش کردنە سەر کۆبوونەوەی مەدەنی کڕێکارانی ناڕازیی، کڕێکارانیان ئازار و ئەشکەنجەدا و بڵاوەیان پێکردن و تا ئێستا لە دەستبەسەری و بریندار بوونی کرێکاران هیچ هەواڵێک لە بەر دەستا نیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان