لەپارێزگای سنە ۳۱۶کرێکار بریندار بوون یان گیانیان لەدەست داوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی هەواڵنێرییە حکوومییەکان لەماوەی نۆمانگی سەرەتای ئەوساڵ۱۶کرێکار لەپارێزگای سنە بەهۆی ڕووداوی کارییەوە گیانیان لەدەست داوە،هەروەها لەم زەمەنەدا ۳۰۰کەسیش بەهۆی ڕووداوی کارەوە خەساریان پێگەیشتووە وبۆ وەرگرتنی بەڵگە سەردانی پزیشکی یاساییان کردووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئه‌و۱۶کەسە کە گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ڕووداوی کار ولە نۆمانگەی سەرەتای ئەمساڵدابووە و۳۰۰کەسەکەی دیکەیش هەربەهۆی هەمان ڕووداوی کارەوە بووە کە بۆوەرگرتنی بەڵگە سەردانی پزیشکی یاسایی پارێزگایان کردووە کە ۲۹۶کەسیان پیاو و ٤ کەسیشیان ژن بوون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان