نان و مەرگ/گیان لەدەست دانی ئاکام

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ئاکام (محەممەد)حەمزەزادە کۆڵبەری ۲۱ساڵ تەمەن کە تووشی هەرەسی بەفرهات وگیانی لەدەستدا.ناوبراوخەڵکی گوندی خانەقای سەربە شاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.

باوکی ئاکام لەم پێوەندییەدا کوتوویەتی:کوڕەکەم چوارمانگی دیکە دیپلۆمی وەردەگرت.دووساڵی بەرێ زەماوەندی کردبوو،پێنج مانگێک دەبوو خۆی وهاوژینەکەی کە تەنیا ۱۸ساڵی تەمەنە بۆ کار چبوونە شاری سەردەشت.

پیشەی کرێکاری گێچکاری بوو بەڵام لەزستاندا بێکار دەمایەوە وبەپێی ئەوەی پارەی کرێ خانووی نەبوو ناچار ڕووی لەکۆڵبەری کرد،تەنیا دوومانگ بوو کە کۆڵبەری دەکرد.ولەژێڕ هەرەسدا بۆ بژێوی ژیان گیانی لەدەست دەدات.

ئەمە لەحاڵێکدایە کەناوبراو لەبری هەر کیلۆیەک شتوومەک کەلەسنوورەوە ئاودیوی دەکرد پێنج هەزارتمەنی وەردەگرت،ئاکام لەڕووی ناچاری وهەژارییەوە بووبەکۆڵبەر.

تەنانەت ئاکام دەیتوانی ببێت بە ئەکتەر بەڵام ئەو خەڵکی شیراز، ئەسفەهان یان تاران نەبوو؟!

جێگەی باسە کەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هەڵاواردن،بێکاری، هەژارییەوە بەردەوام میراتگری مەرگ وچارەڕەشییە وبەڕۆژ شایەتحاڵی لەدەستدانی گەنجەکانییەتی لەئەوساڵدا بەپێی ئەو ئامارەی بەم کۆمەڵەیە گەیشتووە پترلە ٤۳کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی فیشەک لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون و۱۷کەسیش هەرلەم پێوەندییەدا بەهۆی خێزەرەی هەرەسەوە ،بۆسەی شەوانەی ڕێداران وبریندار بوونیان،فڕێدان لە چیاکانەوە و..گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: