بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: ڕۆژی دووشەمە ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹٥ی هەتاوی هێزەکانی ئیتلاعاتی شارستانی سەردەشت بە هێرش بردنە سەر ماڵی هاووڵاتی مەولوود ئیسماعیلپور، ناوبراو قۆڵبەست دەکەن.
لەو پەیوەندییەدا هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ پشکنینی ماڵی مەولوود دەستبەسەری دەکەن و هەناردەی شوێنێکی نادیاری دەکەن.
شایانی باسە: مەولوود پیرە پیاوێکی ٦٨ ساڵەیە و بە هۆی دەستبتسەرکردنی کۆڕەکەیەوە «موحەمەد ئیسماعیلپور» زۆرجاران ماڵەکەیان پشکنیوە و لەگەڵ بێڕێزی، ئازاری بنەماڵەکەیان داوە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زۆربەی ئەو بنەماڵانەی کە پەیوەندێیکیان بە حیزبە ئوپوزیسیونەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هەبوبێت بە تۆمەتگەلی بێبنەما دەستبەسەر و دەخرێنەبەر ئەشکەنجەو ئازار.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان