بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: حوکمی شۆڕش تەهماسبی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بەساڵێک زیندانی تەعزیری و دووساڵ زیندانی بەشێوەی هەڵواسراو پەسەند کرا.
شۆڕش تەهماسبی چالاکی مەدەنی وژینگە پارێزی خەڵکی شاری سنە دوابەدوای پەسەندکرانی حوکمەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بڕیارە لەڕۆژانی داهاتوو بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکە هەناردەی زیندانی ناوەندی شاری سنە بکرێت.
ڕۆژی چوارشەممۆ ۲۹ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ساڵی ۱۳۹۵ی هەناوی،شۆڕش تەهماسبی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرابوو ،ناوبراو لەدایکبووی ۱۳۶۲ی هەتاوی ولەچالاکانی ناسراوی ئەوشارەیە کەسەرەڕای ئەندامەتی لەئەنجوومەنی ژنانی سەرماوەز ڕەزبەر(آذرمهر)ی کوردستان کە ڕێخراوێکە لەبوارەکانی ڕێبۆخۆشکردن،چالاک وبەتواناکردن وبەرگری لەمافەکانی ژنان ماوەیەکی درێژە لەگەڵ ئەنجوومەنی شاهۆ کەئەویش کۆمەڵێکە لەبواری تایبەتمەندی وکێشەکانی گەنجاندایە، هاریکاری هەبووە.
ناوبراو پێشووتر جارێک لە۱۱ی جۆزەردانی ۱۳۸۷ی هەتاوی وجارێکیش لەساڵی ۱۳۹۰ بانگهێشت ولێپرسینەوە وهەروەها دەسبەسەریش کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان