دوو نووسەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەزیندانەکانی تورکیا

دوو نووسەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەزیندانەکانی تورکیا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوو نووسەری کوردی خەڵکی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی”ژیار جەهانفەرد وحەسەن بەلەدە”لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەتۆمەتی سیخۆری کردن بۆپارتی کرێکارانی کوردستان پ.ک.ک لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەسبەسەرکران وپاش دادگایی لەڕۆژی۲۷ی ژانوییەی ئەمساڵەوە تۆمەتەکەیان بۆپشتڕاست کراویەوە وهەنووکە لەزیندان دان.

ئەم دوو نووسەرە کوردە بۆکاری توێژینەوە ولێکۆڵینەوە لەشوێنە مێژووییەکانی شاری مێردین لەباکووری کوردستان سەرقاڵی وێنە هەڵگرتن بوون وهەربەو هۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە تۆمەتی سیخۆری بۆ پ.ک.ک یان خراوەتە پاڵ.
شێخمووس سەفەر یەکێک لە بەرپرسانی ئەنجوومەنی نووسەرانی کورد لەشاری مێردین کوتوویە:من ژیاری جەهانفەرد نووسەری کورد بەباشی دەناسم وئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵیان بەرپەرچ دەداتەوە ودەڵێ ؛ژیارجەهانفەرد سەرقاڵی توێژینەوە لەبواری کەلتووری کوردەکانی کەڵهووڕ وئیرەوان بوون ودەیان ویست بەچاپی بگەیەنن وهەروەها لێکۆڵینەوەیەکی بێ وێنە لەبواری کەلتووری کوردییە وهەروەها حەسەن بەلەدە نووسەری دیکەی کورد بۆتەواو وپۆشتەکردنی خوێندنی کارناسێ باڵای خۆی لەبواری کەلتووری کوردی لەزانکۆی مێردین لەزانکۆی کرماشانەوە هاتبوو.

بەگوێرەی کوتەکانی پارێزەرەکەیان بەناوی نەجات شیری، هیچ بەڵگەیەک لەهەمبەر ئەوەی کەئەوان پێوەندییەکیان لەگەڵ پ.ک.ک دابووبێ لەبەردەست نییە وتەنیا بەتۆمەتی وێنە هەڵگرتن بۆکاری لێکۆڵینەوە لەبواری کەلتوور وفولکولۆری کورد دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی  مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: