سه‌رۆکى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا: مافى ئۆجالان پێشێل ده‌کرێت
بەپێی گوزارشتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مڵفی مرۆڤی کوردستان، سه‌رۆکى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، که گۆشه‌گیرکردنى عەبدوللە ئۆجالان دژى په‌یمانى مافى مرۆڤى ئه‌وروپایه.
بەپێی هەواڵەکان، لە کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا، گیدۆ ڕه‌یمۆندى، سه‌رۆکى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا له وه‌ڵامى پرسیارێک له‌سه‌ر بارودۆخى ئۆجالان، ڕایگه‌یاند: ئه‌و بارودۆخه‌ى ئۆجالانى تێدایه، دژى په‌یمانى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌وروپایه، که خاڵى 34 پێشێل ده‌کات.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ماوه‌ى پێنج ساڵه ڕێگه نه‌دراوه پارێزه‌ره‌کانى ئۆجالان سه‌ردانى گرتوخانەی ئیمڕاڵى بکه‌ن، سه‌رۆکى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: ئاسته‌نگکردنى پارێزه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ئیمڕاڵی پێشێلکردنى په‌یمانى مافى مرۆڤى ئه‌وروپایه.
ئۆجالان نزیکه‌ى 18 ساڵه له زیندانى دوورگه‌ى ئیمڕاڵی زیندانى کراوه و ماوه‌ى پێنج ساڵیشه ڕێگه نه‌دراوه پارێزه‌ره‌کانى سه‌ردانى بکه‌ن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- تانکەر و نەوتکێشەکان سەرچاوەی قەیران و دیاردە سروشتی و مرۆڤیەکانن
- دوو نووسەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەزیندانەکانی تورکیا