سیروان گوڵزاری دەسبەسەرکرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوردستان سیروان گوڵزاری خەڵکی گوندی ئاویهەنگ سەربە ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان لەلایەن ڕێخراوەگەلی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە دەورووبەری نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممۆ ۲۹ی بەفرانبار هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سیروان گوڵزاری یان لەماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرد وگواستیانەوە بۆشوێنێکی نادیار.

هەروەها هاتووە کەهێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی دڕندانە وبەبێ هەبوونی ئێزنی قەزایی ناوبراویان دەسبەسەر وهیچ بەڵگەیەکیان لەمەڕ دەسبەسەرکرانی بۆ بنەماڵەکەی ڕوون نەکردۆتەوە.

سیروان گوڵزاری چالاکی مەدەنی ناسراو لەگوندی ئاویهەنگی ناوچەی ژاوەرۆی سەربە مەریوانە ولەپێوەندی لەگەڵ وەرزش وژینگەدا چالاکی هەبووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان