بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان نێعمەت فەتحی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان لە ژێر زەختوگوشار دایە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە نێعمەت فەتحی تا ئێستا چەند جار بە هۆی ئەو کە باوەڕداری ئایینی یارسانە لە زیندانی دیزڵئاوا گوشار و زەخت لە دژی بەڕێوەچوە و بەرپرسانی زیندان بێڕێزی و سوکایەتی پێ دەکەن و مافە ڕەواکانی بۆ نمونە پێدانی پشوو بە پێ یاسا پێنەدراوە.
نێعمەت فەتحی لە ڕۆژی ۲٤ی جۆزەردان ساڵی ۱۳۹٤ هەتاوی لە شاری کرماشان هاوڕێ لە گەڵ مۆحسن خۆدابەندەلۆ خەڵکی شاری “سەحنە” و کیانۆش ڕۆستەمی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان دەستبەسەر کرا . کە فەتحی پاش ۹ مانگ دەستبەسەری لە گرتوخانەی ئیتلاعەتی کرماشان ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوا کرا.
نێعمەت فەتحی باوەڕداری ئایینی یارسانە و بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە پارتە کوردستانیەکاندا لە ڕەشەمەی ۱۳۹۲ ه. لە دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان بە ۱۰ ساڵ زیندان سزا درا کە پاشان ئەم بڕیارە لە دادگای پێداچۆنەوەی کرماشاندا پشتڕاست کرایەوە ، و لە زیندانی دیزڵئاوا بە تۆمەتی بێڕێزی بە ڕێبەری(کۆماری ئیسلامی ئێران) بە دوو ساڵ زیندان سزا درا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان