بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سێ زیندانی سزادراو بە ئێعدام و تۆمەتی بازرگانی بەمادەهۆشبەرەکان ، لە گرتوخانەی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ هەناردەی ژوری تاکەکەسی کراون .
لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت ڕۆژی یەکی ڕێبەندان سێ زیندانی بە ناوەکانی پەیمان زارعزادە لە بەندی زیندانیانی ئاساییەوە و سینا حوسەینپور لە بەندی لاوانەوە و قەولعەلی مەردانی لە بەندی ۱٤ بۆ جێبەجێکردنی سزای ئێعدام هەناردەی ژوری تاکەکەسی کراون .
یەکێک لەو زیندانیانە بە ناوی قەولعەلی مەردانی لە پشتێنەبەرەوخوار ئیفلیجەوە و بە فڵانچێر بۆ قەرەنتینە ڕاگوێزراوەتەوە .
هەر بەو پێیە بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەی ئەو زیندانیانەی ڕاگەیاندوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتودا سزای ئێعدامی ڕۆڵەکانیان جێبەجێ دەکرێت ئیزنی دوایین چاوپێکەوتنیان پێدراوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان