بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ستافی شارەوانی شاری میاندواو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایی دەربڕین دژبە وەرنەگرتنی مووچەی مانگانەی خۆیان وهەروەها پێدانی زەوی بەکەسان یان دامەزراوەگەلی نادیار ونەناسراو لەبەرانبەر شارەوانی ئەو شارە گردبوونەوەیان پێک هێنا.
گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەم کارمەندانە لەحاڵەتێکدایە کەچەندد مانگێکە هیچ چەشنە حەقدەست ومووچەیەکیان وەرنەگرتووە.
بەپێی ئەوهەواڵەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەم شێوە ڕاگەیاندراوە کەپاش گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کارمەندان وکرێکارانی شارەوانی میاندواو سەرپەڕشتیاری شارەوانی وبەرپرسی شۆرا لەکۆڕی گردبوونەوەی ناڕازیاندا ئامادە بوووبەپێی دەربڕینەکان وئەو بەڵێنە دڵخۆشکەرەی کەپێی داون،کارمەندان وستافی ناڕازی کۆتاییان بە گردبوونەوەکەیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان