گردبوونەوەی ناڕەزایی کرێکاران لەبەرانبەر پێنەدانی حەقدەستی چەندد مانگەیان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کرێکارانی  ناوەندی چاندن وپیشە(کشت وصنعت)ی مەهاباد سەربە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایی دژبە پێنەدانی موچەی ۱۶مانگەی خۆیان دەستیان داوەتە مانگرتن و پترلە ٤۰ڕۆژە لە بەردەرکەی ئەم یەکەی پیشەییە کۆبوونەتەوە.

هەواڵەکان باس لەوەدەکەن کە کرێکارانی کشت وسەنعەتی مەهاباد درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن.کرێکارانی ناڕازی ڕایان گەیاندووە ،سەرەڕای ناڕەزایی درێژماوە وسەردان وبەدواداچوون بۆلای هەموو بەرپرسان لە شاری مەهاباد وپارێزگایش چ کەسێک وڵامدەری ئێمە نییە وتەنیا وادەو بەڵێنی پڕووپووچ وبەتاڵمان پێ دەدەن.”

بەپێی ڕاپۆرتێک لەماڵپەڕی هێرانا،کۆبوونەوەیەک لە قایمقامییەتی مەهاباد بەئامادەبوونی قایمقامی مەهاباد،نوێنەرانی کرێکاران وخاوەنکاری نوێی ئەو ناوەندە بەرهەمهێنانییە بەڕێوەچووە کەلەکۆتاییدا ئەم کۆبوونەوەیش دەرەنجامێکی نەبووە وکاتی ‌پێدانی داواکاری  ناڕازیان دیاری نەکراوە.

هەربەپێی ئەم هەواڵە لە سی وحەوتەمین ڕۆژی ناڕەزایی دەربڕین،هێزی ئینتزامی داوای لەم کرێکارانە کردکەلەدەرەوەی ناوەندەدەکە خێمەیان هەڵدابوو،کە خێمەکانیان خڕبکەنەوە؛بەڵام کرێکاران دەڵێن بەبێ هەبوونی خێمەیش درێژەمان بە ناڕەزاییەکەمان داوە وچاوەڕێی وڵامی بەرپرسانین.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: