بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، کەیوان کەریمی فیلمسازی ناسراو و بەندکراوی کورد لە بەندی هەشتی گرتوخانەی ئەوین ، جگەلەوەی توشی هەوکردنی سییەکان و خوێنبەربوون بوە پێش لە هەناردەکردنی بۆ چارەسەری و تەداوی دەکرێت.
ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە زیاتر لەمانگ و نیوێک دەبێت بە هۆکاری نادیار پێش لە چارەسەری کەریمی دەکرێت ، ئەمە لە هەلومەرجێکدایە کە مانگێ پێش لە لایەن پزشکانی زیندانەوە فەرمانی هەناردەکرنی بۆ نەخۆشخانە دەرکراوە بەڵام بەپرسانی زیندان ئەو ئێزنەیان بە کەیوان نەداوە .
لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت : لە مانگی و نیوی ڕابردودا بەهۆێ خوێنبەربوون و هەوکردنی لەڕادەبەدەری ژێکانیەوە کەیوان کەریمی بۆ بێهداری زیندانی ئەوین هەناردەکراوە ، بەڵام تاکە دەرمانێک کە پێی دراوە ئازار شکێنی کاتی بوە و تاکو ئێستا هیچ چارەسەرێیکی جدی بۆ نەکراوە.
پێویستە بەبیری بێنینەوە کە کەیوان کەریمی بە هۆی بەرهەمهێنانی فیلمێکی دێکومێنتارییەوە کە شرۆڤەی لادیوار نوسی و مێژوێیکی کورتی گرافیکی شاری تاران کردبوو/ لە سەرەتای ساڵی ٥۷وە تا۷ کۆتایی خولی بزوتنەوەی ناسراو بە” کەسک”(سەوز) / کە بەو تاوانە بە سزای زیندانی و لێدانی قامچی سزادرا و ئێستا یەک ساڵ زیندانی بەسەر سەپاوی لە گرتوخانەی ئەوین بەندی ٨ بەڕێدەکا .
کەیوان کەریمی لە سەرماوەزی ساڵی ۹۲دا لە دوای بڵاوکردنەوەی پێش لە سەرشانۆچونی فیلمی “نوشتن بر شهر” لەیوتوبدا لە ماڵەکەی خوی دەستبەسەر کرا . دوازدە ڕۆژ لە ژوری تاکەکەسیدا بوو دواتر بە بارمتە بەردرا.
سزای ٦ساڵ زیندان و لێدانی قامچی بۆ کەیوان کەریمی کاردانەوەی نێونەتەوەیی لێکەوتەوە .
یەکەم کاردانەوەکان بڵاوکراوەی هەندێک لە ڕووناکبیران و کۆمەڵناسان و نوسەرانی چالاکی مافی مرۆڤی بوو لە ژێر ناوی “شێعر ، کارەساتێکە دژی حکومەت ”
لە دوای ئەوە ئەنجومەنی نەتەوەیی دەرهێنەران و فیلمسازان ، و کۆمەڵگای سینما لە فەڕانسە و ئیتالیا و ئەنجومەنی ڕۆژنامەوانان و ڕەخنەگرانی سینەمایی لە بڵاوکراوەێکدا بەو سزایەی بەسەر کەیوان کەریمدا سەپاوە ناڕەزایەتیان دەربڕیو و هەروەها ٤٥ نوێنەری پاڕلەمانی ئوروپا بە واژۆ و بڵاوکراوەێیکی هاوبەش لە گەڵ پەڕۆشی دەربڕین بە دۆخی کەیوان خوازیاری ئازادی بێ شەرت و مەرجی بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان