کرێکارانی شارەوانی ڕەوانسەر هەڕەشەیان لێکراوە

بە پێی ڕاپۆرتێ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زیاتر لە سێ مانگە کرێکارانی شەریکە و گرێبەستی “فەزای سەوز”ی شارەوانی ڕەوانسەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێکی نالەبار و بەبێ وەرگرتنی موچە و پێداویستی، ژیان دەکەن .

هەر لەو بوارەدا یەکێک لەو کرێکارانە بە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ڕاگەیاندوە ،کە کرێکارانی فەزای سەوز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانی شاروانییەوە هەڕەشەیان لێکراوە لە ئەگەری هەر جۆرە ناڕەزایەتی دەربڕین و گردبونەوەێیکدا لە کارەکانتان وەدەرتان دەنێین.

هەر ئەو کرێکارە ڕایگەیاندوە لە بارودۆخێکی خۆفناکدا ژیان دەکەین و لەژێر بارگرانی تێچوەکانی ژیاندا دەرنابەین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان