بۆ ۲٤۱دەرفەت وهەلی کاری پترلە ۷۰۰۰کەس بەشدارییان کرد

کۆمپانیای “اوا سلامت”و لایەنی گرێبەستی زانکۆی پزیشکی وخزمەتگوزاری بێهداشتی ودەرمانی پارێزگای” سنە” لەبۆدابین کردنی هێزی خزمەتگوزار، پێویستی زانکۆ، ڕێژەی ۲٤۱کەسی لەنێوان ۷۰۰۰ بەشداربوو وخوازیاری کار لە ڕیزی پیشەیی خزمەتگوزاری،پاسەوانی ویاریدەری پەرستاری لەڕێگەی بەڕێوەبردنی تاقیکاری دادەمەزرێنێ،بەڵام ئەو پەڕی کارەساتەکە لەوەدایە کە ۷هەزارکەس لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتاقیکاری دامەزراندن لە پیشەگەلێک بەشداری دەکەن کەنەداهاتێکی ئەوتۆی هەیە نەئەوەیکە لەو پیشەیانەن کە پێویستیان بە بەڵگەی زانکۆ هەبێ،ئەمە لەحاڵەتێکدایە کەبەوتەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین خوێندەواریدەرچووی زانکۆی بێکاری هەیە کەبۆخۆی دەربڕی هەژاری وهەڵاواردنی بێ کۆتایی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕوونی لەووتەکانیان دەردەکەوێ.

یەکێک لەبەشداربوانی ئەم تاقیکارییە بەهەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی کوت کەخاوەنی بەڵگەی کارناسی زانکۆیە وساڵگارێکە وەکوو کرێکاری بیناسازی کار دەکات ولەم تاقیکارییەدا سەرەڕای ئەوەی بەڵگەی خوێندنی ئەو گەلێک بانترلەو کارانەیە کەداوای کردووە بەڵام هیوادارە بتوانێ ببێت بەخاوەنی کارێک کەتێچووی ژیانی دابین بکات وهەروەها دەڵێ ئیدی ناتوانی چاوەڕوانی یارمەتی لەبنەماڵەکەی بکات.

هەرلەم پێوەندییەدا جێگەی باسە،پترلە ۳۰٪لەکرێکارانی بیناسازی لەپارێزگای سنە لەدابینکاری کۆمەڵایەتی بێ بەهرەن وسەرەڕای ئەوەی بەپێی یاسای کاری دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئەم کرێکارانەدەبێت لەژێر چەتری تەئمینی کۆمەڵایەتیدا بوونایە،ئەم بابەتە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هەڵاواردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بەرانبەر بەهاوڵاتیان کەپترلە تێپەڕین بەسەر دە ساڵەئەم یاسایەدا،هێشتا لەهەمبەر هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ نەکراوە.

کۆماڵەی مافی مرۆڤی کوردستان