هێزە ئەمنیەکانی تورکیا دوو چالاکی کلتووری‌ و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر دەکەن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و هەواڵی ڕاگەیاندنەکان‌،  جیهاد جیهانیفەرد ناسراو بە ژیار و حەسەن بلدە لە چالاکانی مەدەنی وفەرهەنگی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە دەستبەسەرکران و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

ژیار جیهانفەرد نوسەر،وەرگێڕ و چالاکی کلتووری و بەرپرسی ماڵپەڕی ژیارکورد و ئافرێنەری “ئەفسانەیل وڵات میدیا” لە حەفت کتێبدا ،”هەرمانێک لە بێدەنگی”لە چوار کتێبدا ،” ناونامەی مانشت” ، و ژیار جیهانفەرد ، بە هەمان شێوە وەرگێڕی کتێبی “ئیڤلین” بوە و بە مەبەستی چاپ و بڵاووکردنەوەی نوسراوەکانی سەردانی باکووری کوردستانی کردوە.

ئەندازیار حەسەن بلدە لە چالاکانی کلتووری و مەدەنی شاری ئیسلام‌ئاوای‌غرب(ڕۆژاوا) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە مەبەستی بەشداری بۆ تەواو کردنی خویندنی باڵا لە دپارتمانی زانکۆی ئارتکلوی شاری ماردین  سەردانی باکووری کوردستانی کردوە ، کە لە ڕۆژی ۳ی ژانویە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە شاری ماردین دەستبەسەر دەکرێت و ڕەوانەی ناوەندی ئەمنی ماردین دەکرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان