بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گیراویی سیاسی کورد سەعید شێرزاد کە مانگرتنی لە خواردنی راگەیاندوە ، بەو هۆیە کێشی لە ڕادەبەدەر دابەزیوە و لاواز بووە، ناوبراو بە بێهۆشی ڕەوانەی بێهداریی گرتوخانە کراوە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە باری تەندروستی ناوبراو زۆر خراپە .
سەعید شێرزاد چالاکی سیاسی و داکۆکیکار لە مافی مناڵان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەت گەلی سیاسی پنج ساڵ سزای بۆ بڕاوەتەوە.
ناوبراو بۆ دەڕبڕینی نارەزایەتی بە ڕەوشی گرتوخانەی رەجایی شار ، هەڵس و کەوتی نادروست لە تەک گیراوان، ئاورنەدانەوە لە گیراوە نەخۆشەکان دەستی داوەتە مانگرتن لە حواردن و ئێستا لە رۆژی ۳۷ مانگرتن دایە.
کۆمەڵەی دافی مرۆڤی کوردستان