بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی پێنج کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەئانقەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سنووری حاجی ئۆمەران، بریندار بوون.
هێزەکانی ئێران دەسرێژی گولە دەکەنە سەر ئەو کۆڵبەرانە و لە کەش و هەوایەکی پڕناخۆش و سەهوڵبەندان دا برینداریان دەکەن. ناوی ئەو کۆڵبەرانە بە شێوەی خوارەوەیە: “ئیسماعیل ئەفشار، کوڕی ئیبراهیم”، “حاسڵ کوڕی تەها”، جەعفەر کوڕی ڕەحمان”، “مامە ئاتەشبەرگ، کوڕی هەمزە” و “بێهنام محەمەدڕەش، کوڕی شۆڕش”، ڕاگەیاندووە. دەگوترێ ئیسماعیل ئەفشار، تەمەنی تەنیا ١٦ ساڵانە.
هەواڵەکانی بڵاوکراوە لەو پێوەندیەدا ئاماژە دەدەن کە ئەو ٥ کۆڵبەرە کوردە لە ناو خاکی هەرێمی باشووری کوردستان بوون و بێ ئەوەی کە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان پێدرابێ، لەلایەن هێزەکانی ئێران دراونەتە بەر دەستڕێژ. ئێستا هەر ٥ کۆڵبەر لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار لە ژێر چاوەدێریی پزشکی دان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان