سەعید شیرزاد: ئەم مانگرتنە بەهیچ چەشنێک تاکەکەسی(شخصی)نییە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەعید شیرزاد زیندانی سیاسی کورد کەلە سی ودویەمین ڕۆژی مانگرتن لەخواردنیدایە بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لەڕێکەوتی ؛”۱۷ی بەفرانباری ۱۳۹۵ درێژەی مانگرتنەکەی ڕاگەیاند.

سەعید شیرزاد لەڕۆژی چوارشەممۆ ۱۷ی سەرماوەز لەناڕەزایی دەربڕین بەمردنی بێ دەنگی زیندانیانی نەخۆش ونەبوونی باری ئەمنی زیندانیان بە درونەوەی لێوەکانی خۆی مانگرتن لەخواردنی ڕاگەیاند.

پێڕەوێک لەممنامەیە کە کەوتۆتە دەستی مافی مرۆڤی کوردستان بەم شێوەیە:

مردنی من یاخی بوون وسەرهەڵدانی ژیانێکە کەنایهەوێ بمرێ

لەڕێکەوتی چوارشەمۆۆ،۱۷ی سەرماوەز لەناڕەزایی بە کوتەک ولێدانی زیندانیان، دەسبەسەری
 بنەماڵەکانیان لە هۆڵی چاوپێکەوتن،پێشگرتن لە ڕاگواستنی زیندانیانی ناتەندرووست بۆ
 نەخۆشخانە سەرەڕای هەبوونی مۆڵەت وئیزنی یاسایی دادستانی،پێڕانەگەیشتنی پزیشکی
 بەبەندکراوانی نەخۆش(بۆوێنە محەممەد نەزەری،کەریم مەعرووف عەزیز،ئەسغەر قەتان،
فەرهاد ئیقباڵی)و ... کەبەئیزنی محەممەد مەردانی ،بەرپرسی زیندان جێبەجێ کراوە،دەستم
 دایە مانگرتن ودرونەوەی لێوەکانم.لەدواین ڕووداوی ئەم کردارە نادادوەرانە،بێهنامی
 موسیوەند ئەو دەمەی لەمانگرتندابوو،کەوتە بەر شەق ولێدان وسوکایەتی وبە ویلچێر
 گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەربەو جۆرەی لەنامەی مانگرتنەکەمدا ڕام گەیاندبوو،ئەم مانگرتنە بەهیچ
 لەونێک تاکەکەسی وبۆ خۆم نییە.هەربۆیە سەرەڕای ئەوەی ئەم دیاردە قیزەونە
 وەک خۆی ماوەتەوە کەتەنانەت لەهەندێ حاڵەتدا مردنی زیندانی لەگەڵ خۆی هێناوە،
درێژە بەم مانگرتنە دەدەم.بۆئەوەی بەڵکوو ببم بە دەنگی کپ وقەتیس کراوی زیندانیانێکی 
بەند کراو بم کە دەنگی کپ کراویان ناگاتە هیچ شوێنێک.

ئەم نووسراوەیەم بەپارچە شێعرێک لە "کارۆ" شاعیری ،دەرد وڕەنج وهەژاری کۆتایی
 پێ دێنم،کە دواهاتی ئەم ڕێگە سەخڵەتە جگە لەسەرکەوتن شتێکی تر نییە:

من دەمرم بەڵام مردنی من، مردنی ژیان نییە

مەرگی ئەو تۆڵەیە کە ژیانی من لەساختکاری ناوی من وەری دەگرێ

من دەمرم بۆئەوەی ژیان، لەبن دەست ولاقی مردن نەمرێ

مەرگی من سەرهەڵدان ویاخی بوونی ژیانێکە

نایهەوێ بمرێ!

سەعید شیرزاد

بەندیخانەی گەوهەردەشت

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان