بە پێی هەواڵی ، هەواڵنێری فڕات نیوز کە بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوو ، ئەحمەد تورک ۷٥ ساڵان کە تووشی نەخۆشی دڵە و چاووەکانی بەردەوام ئاو دەکەن .
لە چاووپێکەوتنێک لە گەل پارێزەرەکەی ڕایگەیاند ، کە بە هۆی بێ ڕێزی کردنی هێزە ئەمنیەکانی لە کاتی قۆڵبەست کردن بە مەبەستی چاوپێکەوتن لە گەڵ پزیشک ، بۆ خۆی بەرگری کردوە .
لە نامەیەکدا کە ڕەوانەی دەرەوەی زیندانی کرد ، نوسیویەتی کە پیلی دڵی لە تستگەلی پزیشکیدا پیشانی داوە کە پێویستی بە چارەسەری هەیە ، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ نەداوەتۆ .
ئەحمەد تورک شارەوانی گەورە شاری ماردین لە باکوری کوردستان و لە مانگانی ڕابردوودا لە کودتای سیاسی لە شارەوانی دەرکرا و ڕەوانە زیندان کرا ، ئەم سیاسەتوانە کوردە کە بەندکراوە و بە باڵوێزی ئاشتی لە تورکیادا ناسراوە ، دەڵێت ؛ ئەوی کە زۆر ئازارم دەدات نادادوەری و بەندکردنی نایاساییە بە مەبەستگەلی سیاسیەوە و ئەم هەوڵانە پەیوەندیان هەیە بە هەوڵی ئەردۆغان و AKP پارتی ، بۆ بەڕێوە بردنی ڕفراندۆم و بێ دەنگ کردنی دەنگی دێمۆکراسی خوازی و نەتەوەکانی دیکە ، بە مەبەستی چسپاندن و پتەوکردنی دیکتاتۆڕیەت.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە لە ساڵی ڕابردودا سەرۆکی شارەوانیەکان و نوێنەرانی باکوری کوردستان بە تۆمەتگەلی بێ بنەما ، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کران .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان