حکومەتی هەرێم کوردستان کۆتایی بە چالاکییەکانی بەرگری لە مافی ئێزدیەکان هێنا

بە پێی ڕاپۆرتێک کە ب کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،دیندار زێباری بەپرسی پلەبەرزی کۆمەیسیونی وڵامدانەوە بە ڕاپۆرتەنێونەتەوەییەکان لە وتوێژێکدا گوتی :ڕێکخراوی ئێزەدیەکان پابەندنەبوە بە یاساو ڕێساکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و لەو بوارەدا “ئەکەرەم جمۆ بەڕێوەبەری بەشی ڕێکخراوە ناحکومییەکان گوتی :ڕێکخراوی یەزدا دەستی داوەتە چالاکی سیاسی .

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی بەرگری لەمافی یەزدا ڕایگەیاندوە ، ڕێگە نەدان بەچالاکی ئەم ڕێکخراوە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەتوندی شەرمەزار دەکەین و هەرجۆرە کارێکی سیاسی و بازەرگانی ئەم ڕێکخراوەی ڕەد کردەوە .

ئەم ڕێکخراوە چالاکییەکانی خۆی لە ساڵی ۲۰۱٤وە لە دوای هێرشی داعش بۆسەر شەنگاڵ و بەکۆمەڵ کوشتنی ئیزەدیەکان ، دەستی کردوە بە چالاکی  و لە پەیوەندییەدا چارەسەری ڕۆحی و ڕەوانی بۆ ٦۰۰ژن و منداڵ ئەنجام داوە  کە لە دەستی داعش دەرباز ببوون و نزیک بە ۳۰۰ ئیزەدی لە ژێر  چاوەدێری دەرمانیدایە . ئەم ڕێکخراوە لە درێژەدا دەڵێت لە لایەن بەشی ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە مۆڵەتیان تا بڕواری 28/11/2016بۆ نوێ کراوەتەوە.

ئەم ڕێکخراوی بەرگری لە مافی ئیزەدیەکان لە تەواو جهاندا چالاکی هەیە و لە وڵاتانی ئەمریکا و بریتانیا و سوئد تاپۆ کراوە و بە فەرمی چالاکی دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان