ک.م.م.ک:
شەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی، لە دوای هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر گوندی سەردۆشی سەر بە مەریوان و جێگیربوونی بەربڵاوی ئەو هێزانە لەو گوندەدا، پێنج هاوڵاتی بەبێ نواندنی هیچ چەشنە حوکمێکی دادوەری دەستبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، زانیار توانا، زانیار قادری، ئازاد نەورۆزی، پۆیا کاکە و شێرزاد عەبدی، ئەو هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوانەن کە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە ئەگەرییەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم پێنج هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
ق.ش


