بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان حەسەن ڕەستگاری مەجد، بەندکروای سیاسی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱٥ی بەفرانبار لە پاش ۳۲ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن هێنا .
لە هەواڵەکەدا هاتوە کە ئەمڕۆ دادوەری بەرپرسی زیندان (پاشایی) سەردانی ڕەستگاری مەجدیکرد و بە نوێنەرایەنی دادستان بەڵێنی دا کە دەخوازیەکانی جێبەجێ دەکرێت و پێداچوونەوە بە پەروەندەیدا دەکرێت . پاشایی کوتویەتی : کە پەروەندەی ناوبراو لە بەر دەستی دادستانە و دەزانێت کە نا عداڵەتیەکی زۆر دژ بە ڕەستگاری مەجد کراوە. و بانگێشتی دادگا دەکرێت و دەتوانن کۆتای بە مانگرتن بێنن تا وڵام دانەوەتان .
هەر وەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە حەسەن ڕەستگاری مەجد پاش کۆتایی هێنان بە مانگرتن ڕەوانەی نەخۆشخانەی زیندان (بێهداری) ناو زیندان کراوە بۆ چارەسەری پزیشکی و ئێزنی چاووپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەی پێدراوە.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە حەسەن ڕەستگاری مەجدلە ڕۆژی شەممە ۱۳ی سەرماوەز بۆ دژایەتی لە هەمبەر پێ شیل کردنی مافەکانی دەستیدایە مانگرتن لە خواردن و هاوو کات نوسراوە مانگرتن لە خواردنی ئاراستەی بەرپرسانی زیندان، و کونسولخانەی ووڵاتی تورکیا لە شاری ورمێ کرد بوو . و پاش دوو ڕۆژ لە ڕۆژی دووشەممە ۱٥ی سەرماوەز ڕەوانەی ژووری تاکە کەسی کرا .
ماوەێیک پێش بەرپرسانی زیندانی ورمێ چاوپێکەوتنێکیان لە گەڵ ڕەستگاری کردوە و پێیان گوتوە ئەو سێ دۆسییەی کە لە زینداندا بۆت ساز کراوە دەتوانین کارێکی پێبکەین بەڵام بۆ سزا گشتییەکەت هیچمان پێناکرێ و بەڵێنیان پێدابوو بەدوواداچوون بۆ دۆسییەکەی بکرێت بەڵام بەۆ مەرجەی دەست لە مانگرتنەکەی بکێشێتەوە .
حەسەن ڕەستگاری مەجد بە تۆمەتی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێوە پازدە ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە کە لە دادگای پێداچونەوەدا ئەو سزایە ئەرێنی کرا . لە دۆسییەێکی تردا کە بە تۆمەتی پێناسەی چرووک (جعل)و بەتۆمەتی تێپەڕکردنی نایاسایی سنوور و بە تۆمەتی مانەوە لەئێراندا بە بێ مۆڵەت ، بە سێ ساڵ زیندان سزا دراوە .ناوبراو ئەو تاوانانەی وەئەستۆ نەگرتوە و ئەو دادگاییانەش بە نادادپەروەرانە دەزانێ .
حەسەن ڕەستگاری مەجد سێ دۆسییەی تریشی کە هەر لەناو بەندیخانەدا بۆ ساز کراوە، ۱ــ پڕۆپاگەندا دژی کۆماری ئیسلامی. ۲ــ گێرە شێوێنی لە زینداندا. ۳ــ دادبەری تایبەت.کە لە خەرمانانی ساڵی ۹٥دا بە تۆمەتی پڕۆپاگەندا دژی نیزام یەک ساڵی تر سزای بەسەردا سەپاوە .
ئێستاکە ڕەستگاری مەجد دوو دۆسییەی تری بە تۆمەتی گێرەشێوێنی لە زیندان و دادبەری تایبەتی (شاکی خصوصی) بۆ کراوەتەوە.
ئەم زیندانە سیاسییە چەند جاران لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە یان بە هاندانی ئەوان لە لایەن زیندانیە ئاساییەکانەوە دراوەتە بەر بێڕێزی پێکردن و لێدان و جنێودان و لە ساڵی ۱۳۹۳وە تاکو ئێستا لە ژوری تاکە کەسیدا ڕاگیراوە.
حەسەن ڕەستگاری مەجد ٤۳ ساڵان ل هاووڵاتیانی باکوری کوردستانە کە لە ٥ی خەزەڵوەری ۱۳۹۳ وە لە شاری ورمێ دەستبەسەرکراوە، کەمایەسی دڵ و هەناسەدانی هەیە و تاوەکو ئێستا چارەسەری پزشکی پێویستی بۆ نەکراوە و لە لایەن پزشکی بێهداری زیندانەوە بە دوور لە یاساپزشکییەکانی جیهانی بێڕزی پێکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان