ک.م.م.ک:
لهگەڵ تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەمیرحوسێن ڕۆستەمی و موجتەبا کاکایی، دوو هاوڵاتیی خەڵکی پارێزگای ئیلام، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن، دۆخی یاسایی و ئەو تۆمەتە هەڵبەستراوانەی کە ڕەنگە بدرێتە پاڵیان لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمیرحوسێن ڕۆستەمی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی خەڵکی بەشی شەباب، ڕۆژی هەینی ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی و موجتەبا کاکایی، هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵەی خەڵکی دێلوڕان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر کراون.
ق.ش


