مانگرتن لە خواردنی کەماڵ حەسن ڕەمەزان و بێ خەبەری لە چارە نووسی

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دۆخی تەندروستی کەماڵ حەسەن ڕەمەزان لە ژوورە تاکە کەسیەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسیدارە و هیچ زانیاریەک لە دۆخی ناوبراو لە بەر دەستا نیە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ئەمساڵ ، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ، بەندکراوی سیاسی کورد لە بندیخانەی ورمێ بۆ ژوورە تاکە کەسیەکانی سپای پاسداران کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ ڕەوانە کرا و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە دۆخی ناوبراو لە بەر دەستدا نیە و کەوتوەتە ژێر لێپرسینەوە و بە پێی دوایین کوتەکانی ئەم بەندکراوە پێش لە گوازتنەوە کوتبوی کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی مان لە خواردن دەگرێت.

کەماڵ حەسەن ڕەمەزان تا ئێستا چەندین جار لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ بەندیخانەی سپای پاسداران کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەوانە کراوە .لە ڕۆژی یەک شەممە ۲۰ی سەرماوەز کەماڵ حەسەن ڕەمەزان لە ژووری(بەندی) ۱۲ی بەندیخانەی ورمێ ڕەوانەی ژوورە تاکە کەسیەکانی سپای پاسداران لە شاری ورمێ کرابوو. کە ناوبراو دژ بە نایاسایی بوونی هەوڵەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لە بابەت لێپرسینەوەگەلی یەک لە دوای یەکەکانیان بە مەبەستی ساز کردنی دۆسییەی نوێی لە هەمبەری دەستیدایە مان گرتن لە خواردن کە لە ڕۆژی ۲۸ی سەرماوەزدا کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرایەوە و دەستی لە مانگرتن هەڵگرت .

کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ، ۳۱ ساڵان و شارۆمەندی کورد خەڵکی شاری سەرێکانی لە ڕۆژاوای کوردستان لە پووشپەڕی ساڵی ۱۳۹۳ هەتاوی هاوڕێ لە گەڵ عەلی یەگانە و عەبدۆڵا ئۆمەوی میلان ، هەر دوو شارۆمەند خەڵکی شاری ماکۆ لە نێزیکی شاری ورمێ لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەمنی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ کران . کەماڵ حەسەن ڕەمەزان لە دادگای سەرەتایدا بە ۱ ساڵ زیندان سزا درا . ماوەیەک پێش ئێستا لقی ۲ی دادگای شۆڕشی ورمێ ، سزای کەماڵ حەسەن ڕەمەزانی بۆ ۷ ساڵ و ٦ مانگ و ۱ ڕۆژ کەم کردەوە.

کەماڵ حەسەن ڕەمەزان هاوڕێ لە گەڵ دوو کەسی دیکەدا بە ناوەکانی عەلی یەگانە و عەبدۆڵائۆمەوی میلان‌قەرە‌قۆران، لە ڕێکەوتی ۲٥ی گەلاوێژی ئەمساڵدا بە تۆمەتی هەوڵدان دژی سەقام گیری نەتەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ پارتی ئازادی ژیانی کوردستان (پژاک) بە ۱۰ساڵ ، ٥ ساڵ و۱ ڕۆژ، و ۲ ساڵ و۱ ڕۆژ زیندان سزا دران .

کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان