سامان کەریمی چالاکی مەدەنی کورد بە زیندانی هەڵواسراو سزا درا

سامان کەریمی چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوڕی نەسرین و عەباس لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان بە زیندانی هەڵواسراو سزا درا.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی شەممە ۱۱ی بەفرانباری ئەمساڵ، سامان کەریمی چالاکی مەدەنی بە ئامادە بوون لە لقی ۱۰۱ی دادگای شۆرشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان بە ٥ ساڵ زیندانی هەڵواسراو سزا درا.

بە کوتەی سەرچاوەیەکی شارەزا بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ بڕیاری دادگا سزای ٥ ساڵ زیندانی هەڵواسراوە (تعلیق) ئەگر ئەم چالاکە مەدەنیە بە هەر جۆرە تۆمەتێک تاوانبار بناسرێت، بڕیاری ٥ ساڵ سزا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

سامان کەریمی لە لایەن لقی ۱۰۱ دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان، لە پەیوەندی لە گەڵ کەمپەینی، نا بۆ ڕێگای مەرگ کە ماوەیەک پێش لە شاری مەریوان بە مەبەستی چاکسازی دۆخی ڕێگاوبانی مەریوان-سنە ڕێخرابوو. بە «شەڵەژانی بیروڕای گشتی، هەوڵدان بۆ تێکوردانی نەتەوەیی ” ئێران –ئیسلامی” و پەڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی» تۆمەتبار کرابو.

سامان کەریمی ڕۆژی پێنج شەممە ۲۲ ڕەزبەری ئەمساڵ، لە ماڵی خۆیدا بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا. ناوبراو نێزیکەی مانگێکە لە ئیدارەی ئیتلاعەت و بەندیخانەی ناوەندی مەریوان ڕاگیراوەو پاش دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان