بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی هەینی ۱۰ی بەفرانباری ئەمساڵ کاتژمێر ۲۳ هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە هێرشیان کردە سەر ماڵی سەباح باسامی و دەستبەسەریان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتەکە و ئەو بەڵگانەی کە لە لایەن هەواڵنێری فرات ئاماژەیان پێکراوە ، رۆژی هەینی ۱۰ی بەفرانبار کاتژمێر ۲۳ بە هێرش کردنە سەر ماڵی سەباح باسامی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، ئەم شارۆمەندە کوردە دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار ڕەوانە کراوە. و ماڵی ناوبراو دەپشکنن و هەندێک لە پڕتوکگەل و لەپتاپی ناوبراو زەوت دەکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لە کاتی دەستبەسەر کردنی سەباح باسامی بڕیاری دادگایان بۆ دەستبەسەرکردنی ناوبراو پیشان نەداوە و بە بێ ڕوونکردنەوە بۆ کەسانی نێزیک لە سەباح بە زۆر دەستبەسەر و لە گەڵ خۆیان دەیبەن .
یەک لە نێزیکانی ناوبراو کوتی کە بنەماڵەی سەباح بە خێرای دووای دەستبەسەری سەردانی شوێنە پەیوەندیدارەکان کۆماری ئسلامیان لە شاری سنە کرد بەڵام تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتگەلی ناوبراو دیار نیە.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە ، ناوبراو چەند مانگ پێش بە بارمتەی ۷۰ ملوین تمەنی ئازاد کرابو و چەند جارێک بانگهێشتی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە کرابو .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان