دەسبەسەری دوو هاوڵاتی لە شارەکانی خوڕەماوا و کارزان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هەینی ١٢ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، ئەبوولفەزل ئاقایی مێرمنداڵی ١٥ساڵ تەمەنی خەڵکی خوڕەماوا، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا. هەر لەم چوارچێوەیەدا دووشەممە ١٥ی بەفرانبار، عەلی حەمیدی هاوڵاتی ٣٢ساڵ تەمەنی خەڵکی کارزان سەربە ئیلامیش بەتەرزی هاوشێوە دەسبەسەر ە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *