ئیلام؛ داشکاندنی حوکمی مووسا ئومیدی بۆ غەرامە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٨ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، بەپێی حوکمی دەرکراو لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام، حوکمی پێشووتر دژی مووسا ئومیدی، چالاکی سیاسی خەڵکی ئەو شارە بە پێبژاردنی ١٥ملوێن تمەن غەرامە داشکا.

بەپێی زانیارییەکان، مووسا ئومیدی پێشتر بەتۆمەتگەلی پروپاگاندا دژی دەسەڵات و بڵاوکردنەوەئ درۆودەلەسە بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری، دوو ساڵ ڕێگری لە ژیان کردن لە ئیلام و قەدەغەی بیتوڕای سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ڕاگەیاندنەکان کرابوو کە بە حوکمی دادگای پێداچوونەوە، ئەم حوکمە داشکاوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *