بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان چوارشەممە ۸ی بەفرانبار کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئەم پڕۆژە ، دژ بە پێنەدانی مووچە و مافی خۆیان لە ماوەی ۱۳ مانگی ڕابردوودا ، لە بەرابەری کۆمپانییای پەرەپێدان و سەرچاوکەگەلی ئاوی ئێران (شرکت توسعە و منابع اب ایران ) لە پارێزگای ئێلام ناڕەزاییان دەر بڕی.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوەکە بەنداوی “سیمرە” سەر بە بەشی” هندمینی” ،سەر بە شاری “بەدرە” لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندایە ، کە مەبەستی سەرەکی لە ساز کردنی ئەم پڕۆژە کە لە ساڵی ۱۳۷۲ دەستی بە کار کردوە، بەرهەم هێنانی کارەبا بوو ، لە ئەمساڵدا ئەم پڕۆژە کۆتایی پێهات و ئێستا کەڵکی لێوەر دەگیریەت .
کرێکاران ئەم پڕۆژە دەڵێن ؛ کە هۆکاری دووا کەوتن و پێنەدانی مووچەی ۱۳ مانگیان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کە دەوڵەت مووچەی پەیمانکارگەلی ئەم پڕۆژەی پێنەداون و چاوەڕوانی باش بوونی دۆخی ئابوری دەکەن بۆ ئەوەی مافی پەیمانکاران لە لایەن دەوڵەتەوە بدرێت.
یەک لە کرێکاران دەڵێت؛بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانە ناچار بووین لە بانکەکان قەرز ” وام” وەربگرین کە بە هۆی بێ ئیشی وبێ کاریەوە ناتوانین وامەکانمان بدەینەوە .و دەبێت ناوەندگەلی پەیوەندیدار وەک قائم مقامیەتی شەرستانی “بەدرە” و ئیدارەی کار و ئیش ، دەبێت بوێرانە لە مەڕ ئەم دۆخە هەڵوێست بگرن .
لە ساڵانی ڕابردوودا زۆربەی کڕێکارانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ ئێدارەکان و پڕۆژە دەوڵەتیەکان کار و ئیشان کەردوە ، بە دژواری و تەنانەت زۆر جاریش هیچ کات مووچە و مافیان ناتوانن وەربگرن و سیاسەتی هەژار کردن و هەژار ڕاگرتن گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بو بە هۆی ساز بوونی خەسارگەلی کۆمەڵایەتی، ئابوری بۆ ئەم چینە زەحمەتکێش و ڕەنجدەرەی کوردستان .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان