بەهۆی خەمساردی شارەوانی و ناوەندە بەرپرسەکانی ترەوە سەرپێڵ زەهاو وەک وێرانەی لێهاتوە

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەکۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان گەیشتوون ، شاری سەرپێڵ زەهاو لە هەر چەشنەخزمەتگوزارێیک  لە لایەن شارەوانی و ناوەندەکانیتر کە بەرپرسن  لە پێداڕاگەیشتن بە شارەوە بێبەش کراون و شار بوتە وێرانەێیک.

ڕاپۆرتەکان باس لەوەدەکەن ، کە کوڵان و شەقامەکانی ئەو شارە تەنانەت ئاسفاڵتیش نەکراون و ئەوانەشی پێشتر قیرڕێژ کرابوون ئێستە پێوستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە کەچی بێ ئەوەی ئاوڕێکی لێبدرێتەوە کێشەو گرفتێکی زۆری بۆ هاتووچوی هاووڵاتیانی ئەوشارە چێ کردوە .

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستاندا هاتوە ، ئە شەقام و کۆڵانانەی کە لە خوارەوە ناویان هاتوە پێویستە زۆر بە زوویی قیرڕێژ ونوێژەن بکرێنەوە .

گەڕەکی فولادی، کۆڵانی نازریان ـ شارۆچکەی سەدرا، شەقامی بەهارستان، کۆڵانی تەبیعەت لە گەڕەکی فولادی، کۆڵانی تەنیشت باخی عەبدی، کۆڵانی هەشت میتری بەرانبەر پشتیبانی شارۆچکەی سەدرا

شەقامی نیایش کۆڵانی کارگەر، کۆڵانەکانی مەسکەنی مێهری کرێکاری، کۆڵانی بەرانبەر قوتابخانەی لالە.. کۆڵانەکانی تەنشت مەسکەن مێهری شیرودی شارۆچکەی سەدرا، کۆڵانی نیشات، کۆڵانی شەهید ئیرەج ڕۆستەمی.

شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەمو کاتێک بە چاوێکی ئەمنییەتی و هەڵاواردنەوە لە بەشەی کوردستانی ڕوانیوە و تێدەکۆشێت کوردستان لە بواری خزمەتگوزاری گشتییەوە و تەنانەت پێداویستی سەرەتایی و ئاسایشیەوە پشتگوێ بخرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: