بەپێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، لە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٨ۍ بەفرانباری ۱۳۹٥ی هەتاوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری سەقز کچێکی ۱۹ساڵان بە ناوی (س ، م)دانیشتوی گەڕەکی ساڵحاوا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە .
لە ۱۰مانگی ڕابردودی ئەمساڵدا ئەمە شازدەهەمین خۆکوژییە لە ناو گەنجانی ئەم شارەدا کە زۆرترین ڕێژەی خۆکوژی لە ناو ژنانی گەنجدایە .
پێویستە وەبیری بێنینەوە ، سیستمی سیاسی ومافخوازانەی پیاوسالارانەی زاڵ بەسەر لە لایەن شێوەی ڕاهێنان و مێدیا جیاجیاکان و ناوەندە کلتوری و بیروباوەڕەکانەوە پەرە پێدەدرێت و ژنان وەک ئابڕو و ناموسی پیاوان پێناسە دەکات و لە ئاکامدا بەتەوای دەیانخاتە بن ڕکێفی دەسەڵاتی پیاو و هیچ ڕێزێک بۆ ئیرادە و داخوازی و مافی ژن وەک مرۆڤی سەربەخۆ بایەخ پێنادات.
خۆسوتاندن وخۆکوژی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هێماێیکی مەترسیدارە بۆ تێکچونی شیرازەی کۆمەڵگاو و ئەمە پێویستی بە لێکۆڵینەوە و پێڕاگەیشتنی زانستی هەیە کە لە ئێستادا بە هۆی سەرکوتی حکومەتی کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، ئەستەمە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


