ک.م.م.ک:
سەید عەبدوڵا نێعمەتی، هاوڵاتی ٤٦ساڵ تەمەنی خەڵکی سنە کە پێشووتر چەندد جار بانگهێشت و دەسبەسەر کرابوو، لەڕێی وەرگرتنی بانگهێشتی ئیلەکترۆنییەوە ئەرکدار کراوە لە کاتی دیاریکراو لە دادگای سزاکانی ئێران لە سنە ئامادە بێت؛ لە بانگهێشتامەکەدا جەخت کراوەتەوە لە ئەگەر ئامادە نەبوون، حوکمی دەسبەسەری ناوبراو لە ماوە ٢٤کاتژمێر دەردەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لە دەقی بانگهێشتنامەکە دەستەواژەی«لێکۆڵینەوە» وەکوو هۆکاری ئامادەبوون نووسراوە، بەبێ ئەوەی شرۆڤەیەک سەبارەت بە ناوەڕۆکی دۆسیە، بابەتی تۆمەت یان ڕەوتی یاسایی نیشان بدرێت. ماوەی کورتی دیاریکراو بۆ بەدواداچوون و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ سەبارەت بە دەرکردنی حوکمی دەسبەسەری، دڵەڕاوکێی سەبارەت بە تەرزی هەڵسووکەوتی قەزایی لەگەڵ ئەم هاوڵاتییەی هەڵکشاندووە.
سەید عەبدوڵا نێعمەتی لە چەندد مانگی ڕابردوو چەندد جار ئامانجی بانگهێشتیی بەردەوام و دەسبەسەری کورتماوە بووە و سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن گوشاری ئەمنییەتی لەسەر ناوبراو بەردەوامو. چەندد پات بوونەوەی ئەم ڕەوتە، بەتایبەت بەبێ دانی ڕوونکردنەوەی یاسایی، لەلایەن دامەزراوەکانی مافی مرۆییەوە وەکوو میناکێک لە پێشێل کردنی مافی پاراستنی کەسیی و بانگهێشتی دادوەری وەک ئامرازێک بۆ نانەوەت ترس و گوشار لەسەر هاوڵاتیان هەڵدەسەنگێندرێت.
ق.ش


