شنۆ؛ لەماوەی دوو ڕۆژ ژمارەی دەسبەسەرکراوان بۆ پێنج کەس هەڵکشا

ک.م.م.ک:

لەگەڵ ئاشکرابوونی ناونیشانی حەسەن شادیخا، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، ژمارەی کەسانی دەسبەسەرکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە ١٢ و پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، بۆ پێنج کەس هەڵکشا.

پێشووتریش شوانە ئیبراهیمی، شارام نەجاڕی، ئیسماعیل سەیدمەحموودیان و شۆڕش سروەتی بەبێ نواندنی هەر چەشنە حوکمێکی قەزایی و تونداژۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *