سنە؛ دەسبەسەری هاوڵاتییەک پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

ک.م.م.ک:

شەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، کەماڵ یارئەحمەدی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە پاش بانگهێشتی لە ڕێی تێلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کرا.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و کەسووکاری ناوبراو، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، دۆخی تەندرووستی یان ئەو تۆمەتە پەیوەستکراوانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *