مەترسی لە ناکاو جێبەجێکردنی حوکم؛ دواین چاوپێکەوتنی فیلت خالیدینەژاد لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ

ک.م.م.ک:

فیلیت خالیدینەژاد، هاوڵاتی ٥٧ ساڵ تەمەنی خەڵکی شنۆ و دانیشتووی ورمێ، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، دواین چاوپێکەوتنی خۆی لە گەڵ بنەماڵەی لە زیندانی ئێران لە ورمێ بەئەنجام گەیاند؛ نیشانەیەک کە بە گشتی باس لە کەوتنەناو زیندانی لە کاتژمێرە کۆتاییەکانی بەر لە جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام دەکات.

بنەماڵەی ئەم زیندانییە جەختیان کردۆتەوە کە ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بۆ کەرتی کەرەنتینە ڕاگوازراوە، ئەو کەرتەی کە بەگشتی بۆ ئەو زیندانیانەی دابین کراوە کە مەودایەکی کورتیان لە گەڵ جێبەجێکردنی حوکم هەیە. ئەم گواستنەوەیە دڵەڕاوکێی سەبارەت بە ئەگەری جێبەجێکردنی ئێعدام لە شەو ڕۆژی داهاتوو بە شێوەی جیدی هەڵکشاندووە.

خالیدینەژاد نێزیک بە چوار ساڵ پێش دەسبەسەر و سیستەمی قەزایی بەتۆمەتی کوشتنی دوو هاوڵاتی بە ئێعدام مەحکوومی کردبوو. کەسووکارەکەی دەڵێن ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە مەلەفەکەی( گوماناویی، ناڕوون و دوورە لو پێوەرەکانی د
لێکۆڵینەوەی دادوەرانە) و لەم ماوەیە هیچ پرسیارێکیان سەبارەت بە ناڕوونییەکانی دۆسیەکەی وڵامێکی ڕوونی نەدراوەتەوە.

بەپێی کوتەی بنەماڵەکەی، دۆخی هەنووکەیی بەشێوەیەک تێدەپەڕێت کە ئەوان لەوپەڕی دڵەڕاوکێ و بێ هیچ زانیارییەک، دان و ترسی ئەوە هەیە کە جێبەجێ کردنی حوکمی بەبێ ڕاگەیاندن کردنی پێشوەختە و هەر چەشنە ڕوونکردنەوەیەک بێتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *