ک.م.م.ک:
لەبەردەوامی دستبەسەرییە هاکەزایی ونایاساییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەشارەجیاوازەکان، پوویا حەبیبی چالاوانی بواری ژینگەی خەڵکی شاری سنە و کاوە عەبدی هاوڵاتی خەڵکی دیواندەرە لە دۆخێکی هەڵپەسێدراو و ناڕوون، ڕاگیراون.
بەپێی زانییارییەکانی ناوەندی هەواڵنێریKMMK، پوویا حەبیبی، سێشەممە ۱۳ خەزەڵوەر و کاوە عەبدی، دووشەممە ۱۹ خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی داوەر دەستبەسەر کراون.
دوای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە، هێشتا لە دۆخێکی هەڵپەسیدراو و بێ بەری بوونی لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیداری بنەماڵەکانیان ماونەتەوە و تا هەنووکە زانییارییەکی ئەوتۆ لە شوێنی ڕاگرتنیان و ئەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵیان، بەدەستەوە نییە.
م.ە


