بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: مقاولی کارگەی «ئازغ»ی مهاباد لە ڕێکەوتی ٤ۍ بەفرانباری ئەمساڵدا هەستاوە بەدەرکردنی گشت کرێکارانی ئەو کارگەیە.
لە کارگەی بەردبڕی «ئازغ» دا کە لە ساڵانی ڕابردوودا نزیک بە ٨۰ کرێکار سەرقاڵی کارکردن بوون و تێکۆشانیان هەبوو، بەڵام لە دوای تێکچونی بەرهەمهێنان و دۆخی ئابورییەوە، مقاولی کارگەی زاغ هەر تاونەتاوێک هێزی کار و کرێکارانی کەم دەکردەوە و جارنەجار کرێکارانی وەدەر دەنا.
مقاولی ئەم کارگەیە لە نیوە دووهەمی ساڵدا هەستاوە بە وەدەرنانی ۲۳ کرێکار و بە پێی ئەم ڕێژەی دەرکردنی کرێکارانی ئەو کارگەیە، کارگەکە بە تەواوی داخراوە و گشت کرێکاران بێکار بوون.
بە دەسپێکی وەرزی سەرماوسۆڵ لە گەڕ کەوتنی کاری بیناسازی کە لەو بوارەدا ڕێژەێیکی زۆر سەرقاڵی کارکردن دەبن کارەکانیان لەدەست دەدەن کەتاکە سەرچاوەی داهاتیانە.
بەپێی ئەوەی کە بێکارییکی سەرسوڕهێنەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوە بەدیاردە و نەبونی هەوڵێکی جدی بۆ بەگژداچونی ئەو دۆخی بێکاری لە ڕۆژهەڵات کوردستاندا، ڕۆژبەڕۆژ ڕێژەی بێکاران ڕووی لە زیادییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان