هێرش و دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانان لە باکوری کوردستان بەردەوامە
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە باکوری کوردستان و تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە ، لە پەلامار و هێرشێکدا بۆ سەرماڵی ڕۆژنامەوانان لە دوو شاری ئامەد و ئیستانبوڵ ژمارەێیک ڕۆژنامەوان دەستبەسەر دەکەن .
بەپێی هەواڵەکە ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون زۆرتر لە ئەندامانی هەواڵنێری “دجلە”و “بیرگون”ن .لە و پەلامارە ەپلان بۆداڕێژراوەی پولیسدا کە هاوکات لە دوو گەورەشارەدا بەڕێوە چوە، لەگەورەشاری باکوری کوردستان ئامەد پولیس هەڵدەکوتنە سەر ماڵی “عومەرچیلک “بەڕێوەبەری هەواڵنێریی دجلە و لەشاری ئیستانبوڵیش “مەتین یوکسکون”هەواڵنێری دجلە و هاوکات هەرلە شاری ئیستانبوڵدا هێرش دەکرێتەسەر ژمێریاری ڕۆژنامەی بیرگون “ماهیر کانات “و قوڵبەستی دەکەن .هەرلە شاری ئیستانبوڵ هێزەکانی پولیس هەڵدەکوتنەسەر ڕێکخراوی هەواڵنێری عەتکین و ژمارەێیکی زۆر لە هەواڵنێران و کارمەندانی ئەو ناوەندە هەواڵنێرییە دەستبەسەر دەکەن .
شایانی باسە لە دوای هەڵگیرسانەوە شەڕ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئاک پارتییەوە لە تورکیا و باکوری کوردستاندا دۆخی ناجێگر و نائاسایی ڕاگەیەندراوە و لەژێر ناوی بارودۆخی تایبەتدا چەند شاری باکوری کوردستان بەیەکجاری وێران کران و پارلەمانتاران کورد دەستبەسەر کران و دەنگی مێدیای ئازاد بە تەواوی کپ کراوەتەوەو شارەوانییەکان داگیرکران و بەهەزاران چالاکی مەدەنی و سیاسی خراونەتە زیندانەکان .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- لە روداوێکی دڵتەزیندا کچێک ئاگری تێبەرئەدرێت وتاوانباری سەرەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە
- بڕینەوەی قامکەکانی دەستی دوو برا لەزیندانی ورمێ جێبەجێ کرا